له‌ هه‌ریم 507 كه‌سی‌ تر تووشی‌ كۆرۆنا بوون‌و 132 تووشبووش چاكبوونه‌وه‌

  2020-08-06 22:29      143 جار بینراوە        کۆمێنت
507 كه‌سی تر تووشی كۆرۆنا بوون

ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 6ی‌ ئاب، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له‌ 24 كاتژمێری رابردوودا 507 كه‌سی تر تووشی كۆرۆنا بوون، 132 تووشبووش چاكبوونه‌ته‌وه‌ .
 وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی له‌راگه‌یه‌ندراوی‌ ئه‌مرۆیدا، روونیكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ 2522 پشكنینی نوێ كراوون و له‌ ئه‌نجامدا 41 كه‌سی تر كه‌ره‌نتین كراوون. 507 تووشبووی نوێ ده‌ستنیشانكراوون. له‌و ژماره‌یه‌ 244 كه‌س له‌ هه‌ولێر، 92 له‌ دهۆك، 70 له‌ سلێمانی، 59 له‌ راپه‌ڕین، 28 له‌ گه‌رمیان و 14 كه‌سیان له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ بوون.

هه‌روه‌ها 132 كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه‌، كه‌ 89 كه‌س له‌ هه‌ولێر، 34 له‌ گه‌رمیان، 9 كه‌س له‌ هه‌ڵه‌بجه‌.

سه‌باره‌ت به‌ مردنیش له‌ ئاماره‌كه‌دا هاتووه‌: 14 حاڵه‌تی نوێ تۆمار كراوون. 6 له‌ هه‌ولێر، 5 له‌ سلێمانی و 1 له‌ گه‌رمیان و 2 كه‌س له‌ دهۆك.

ئاماری گشتی له‌ هه‌رێم به‌م جۆره‌یه‌:

كه‌ره‌نتین: 21408

پشکنین: 218694

تووشبوون: 16084

چاكبوونه‌وه‌: 9843

مردن: 611 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو