چەند مەرجێك بۆ هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل دەركرا

  2020-08-07 10:03      210 جار بینراوە        کۆمێنت

بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگی هەرێم چەند مەرجێكی بۆ هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل دەركرد و راشیگەیاند، بەدەر لەو رێنماییانە بەپێچەوانەوە هیچ ئۆتۆمبێلێك گومرگ نەكرێت.
ساماڵ عەبدولرەحمان، بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم رایگەیاند، سەبارەت بە ئۆتۆمبێلەكانی وڵاتانی (ئەمریكا، كەنەدا، برازیل، ئەو وڵاتانەی شەهادەی كارفاكس یان هەیە) دەبێت لەگەڵ شەهادەی COC بەڵگەنامەی كارفێكس یان لەگەڵدابێت بۆ زانیاری دەربارەی ئەو گۆڕانكارییانەی لە ئۆتۆمبێلەكەدا رویانداوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو وڵاتانەی شەهادەی كارفێكس-یان نییە داوای بەڵگەنامەی هاوشێوە بكرێت كە لەو وڵاتانەی كاری پێدەكرێت بۆ هەمان مەبەست. وتیشی: دەبێت هەموو ئەو بەش و پارچانەی لە بەڵگەنامەكاندا ئاماژەیان پێدراون و چاككراون، یان گۆردراون، پشت بەستن بە مەرجەكانی بەیانی ژمارەی 45/2020 بەوردی كەشف بكرێن و دڵنیایی تەواوبدرێت كە بەتەواوی چاككراون و كاریگەرییان نیە، لەسەر توندوتۆڵكردنی و سەلامەتی ئۆتۆمبێلەكە.
بەڕێوەبەری گشتی گومرگ رونیشیكردەوە، بەدەر لەو رێنماییانە بەپێچەوانەوە هیچ ئۆتۆمبێلێك گومرگ نەكرێت.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو