حكومەتی عیراق، بڕیاریدا مووچەی چینێكی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت

  2020-08-07 10:35      357 جار بینراوە        کۆمێنت

سەرۆكوەزیرانی عیراق، بڕیاری دا دەستبەجێ مووچەی كارمەندانی بەنداوەكانی هەرێمی كوردستان بدرێت.
بەگوێرەی نوسراوێك كە واژۆی حمید نعیم‌ الغزی، ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقی لەسەرە ئاماژە بەوە كراوە، بە فەرمانی سەرۆك وەزیرانی عیراق كە ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی كردووە بۆ خەرجكردنی مووچەی كارمەندی بەنداوەكانی كوردستان بڕیاڕ درا دەستبەجێ مووچەی مانگەكانی نیسان و ئایار و حوزەیران دابەشبكرێت.
ئەوش لە كاتێكدایە مانگی رابردوو فەرمانبەرو كارمەندانی بەنداوی دوكان و دەربەندیخان مانگرتنیان لە كارەكانیان راگەیاند بەهۆی ئەوەی ماوەی چوار مانگە مووچەیان پێ نەدراوە.
جێی ئاماژەیە فەرمانبەرانی  بەڕیوەبەرایەتی بەنداوەكان لە ساڵی 2017 وە مووچەكانیان خراوەتە سە حكومەتی ناوەند، لە كاتێكدا لە رووی میلاكەوە هەر سەر بەحكومەتی هەرێمی كوردستانن.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو