سبەی گەرەكێكی سلێمانی، كارەبای نیشتمانی و مۆلیدەی نابێت

  2020-08-07 12:57      142 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەمڕۆ هەینی 7-8-2020، بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی رایگەیاند، سبەی شەممە گەڕەكی بەختیاری بەرامبەر شاری جوان كارەبای مۆلیدە و نیشتمانیان نابێت لەبەرئەوەی پێوەری زیرەكی كارەبایان بۆ دادەنرێت.
 بەگوێرەی راگەیەندراوێكی كارەبای سلێمانی لیژنەی سەرپەرشتیاری پرۆژەی تۆڕی زیرەكی كارەبا، ئاگاداری دانیشتوانی گەڕەكی بەختیاری بەرامبەر شاری جوان فیدەری 249 یاریدەدەر دەكاتەوە، سبەی شەممە پێوەری زیرەكی  كارەبایان بۆ دەبەسترێت.
ئەوەشی خستۆتەڕوو، گەڕەكی بەختیاری لە كاتژمێر 7:00ی بەیانی تاوەكو 12:00ی نیوەڕۆ كارەبای نیشتمانی و موەلیدەیان نابێت، واتە موەلیدەی ئەهلی سەر ئەو فیدەرە نابێت كار بكەن‌، ئەوەش لە پێناو سەلامەتی گیانی تیمەكانی كارەبا و هاووڵاتیان خۆیان.
باسی لەوەشكردووە، هاووڵاتیان ئاگاداردەكەنەوە، بەستنی پێوەرەكە بێ بەرامبەرەو هیچ بڕە پارەیەك لە هاووڵاتی وەرناگیرێت و خەرجییەكەی لەسەر حكومەتە، پێویستیشە لە پێناو پاراستنی ئامێرە كارەباییەكان پێش لێدانەوەی كارەبا پۆ یەكەمجار هەموو ئامێرە كارەباییەكانیان بكوژێننەوەو دواتر لەدوای یەك هەڵیان بكەنەوە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو