بەم نزیكانە روسیا ڤاكسینی دژە كۆرۆنا لەسەر دوو چین تاقیدەكاتەوە

  2020-08-07 17:56      165 جار بینراوە        کۆمێنت

وەزارەتی تەندروستی روسیا رایگەیاندووە، بەم نزیكانە ڤاكسینی دژە كۆرۆنا لەسەر دوو چین لەكۆمەڵگە تاقیدەكەنەوە.
ئۆلیگ گریدنیڤ، جێگری وەزیری تەندروستی روسیا، بۆ ئاژانسی سپۆتنیك وتی: ڤاكسینێكی دژە كۆرۆنایان پەرەپێداوەو لەسەرەتای مانگی داهاتوو قۆناغی یەكەم تاقیدەكەنەوەو لەسەرەتای مانگی تشرینی یەكەمیش قۆناغی دووەم تاقیدەكەنەوە.
بەپێی زانیارییەكانی ئەو بەرپرسە روسیە، ڤاكسینەكە لەسەر دوو چینی كۆمەڵگە بەتەمەنەكان و پزیشكەكان تاقیدەكرێتەوە.
هەروەها ناوبراو ئاماژەی بەوەشكردووە، 17 رێكخراو و كۆمپانیا، 26 جۆرە ڤاكسینیان لەدژی كۆرۆنا بەرهەمهێناوە، دوا قۆناغی تێستی ئەو ڤاكسینە لە 12-8 كۆتایی پێدێت و ئامادە دەكرێت بۆ تاقیكردنەوەی پراكتیكی.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو