كۆرۆنا زیاتر لە 70 كەسی دیكەی كوشت

  2020-08-07 18:50      211 جار بینراوە        کۆمێنت

وەزارەتی تەندروستی عیراق، ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كاریگەری ڤایرۆسی كۆرۆنای لە سەرانسەری وڵاتدا بە هەرێمی كوردستانیشەوە بڵاوكردەوە.
بەپێی بڵاوكراوەكە، لە 24 كاتژمێری رابردوودا 17 هەزار و 517 پشكینین ئەنجامدراون و دەركەوتووە، 3 هەزار و 461 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونە.
هاوكات، 75 حاڵەتی مردنیش بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە، هەروەها 2 هەزار و 172 حـاڵەتی چاكبوونەوە لەو نەخۆشیە تۆماركراوە.
لە سەرەتای سەرهەڵدانی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عیراقدا تاكو ئێستا ژمارەی تووشبووانی ئەم ڤایرۆسە گەیشتۆتە 144 هەزار و 64 كەس، لەم ژمارەیەش 103 هەزار و 197 كەس چاكبوونەتەوە و 5 هەزار و 236 كەسیش بە هۆی ئەم پەتایەوە گیانیان لە دەستداوە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو