لە عیراق، ئەگەری بڵاوبوونەوەی خێرا و فراوانی كۆرۆنا لە ئارادایە

  2020-08-07 22:38      138 جار بینراوە        کۆمێنت

وەزارەتی تەندروستی عیراق، هۆشداریدا لە ئەگەری بڵاوبوونەوەی خێرا و بەرفراوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵات، بەهۆی پابەندنەبوونی هاووڵاتیان بە رێنماییەكان.
ئەمڕۆ هەینی 7-8-2020، وەزارەتی تەندروستی عیراق لە راگەیەندراوێكیدا ئاشكرایكرد، پابەندنەبوون بە رێنماییە تەندروستییەكانی وەزارەتەكەیان و رێكخراوی تەندروستی جیهانی، دەبێتە هۆی هەڵكشانێكی بەرچاو لە تۆماركردنی ژمارەی تووشبوواندا.
ئاماژەی بەوەشكردووە، هۆشداریدەدەنە هاووڵاتیان، بەردەوامبوونیان لە بەكەم تەماشاكردنی كۆڤید-19 و پابەندنەبوونیان بە رێكارەكان دەیانگەیەنێتە دەرەنجامێكی نەخوازراو و ئەگەری فراوانبوونی بڵاوبوونەوەی پەتاكە لە ئارادایە.
هاوكات داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەكان و پیاوانی ئاینی و سەرۆكی هۆز و خێڵەكان لەگەڵ رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و كەسایەتییە دیارەكان كراوە، رۆڵێكی كارا و چالاك ببینن لە هۆشیاریدان بە كۆمەڵگە و هاووڵاتیان، هەتا پابەندبن بە پاراستنی مەودای كۆمەڵایەتی و تەواوی رێكارەكانی دیكەی تایبەت بە خۆپاراستن لە كۆرۆنا.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو