نرخی ئەمڕۆی نەوت لەبازارەكانی جیهان

  2020-08-08 10:04      158 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان لە سەروو 44 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەكرێت.
ئەمڕۆ شەممە 8-8-2020، نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە 44 دۆلارو 40 سەنت لە بازاڕەكانی جیهان مامەڵەی پێوەكرا، هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكیش بە 41 دۆلارو 22 سەنت مامەڵەی پێوەكرا. 
هەڵكشان و داكشانی نرخی نەوت لەكاتێكدایە، ژمارەیەك لەو وڵاتانەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا سەرجەم كەرتە پیشەسازی و بازرگانییەكانیان وەستاندبوو، بەڵام لە ئێستادا و بەهۆی كەمبوونەوەی مەترسییەكانی كۆرۆنا، بەشێك لە چالاكییە ئابوورییەكانیان دەستپێكردووەتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو