كازمی سەردانی ئەمریكا دەكات

  2020-08-08 10:45      114 جار بینراوە        کۆمێنت

بریارە 20ی ئەم مانگە سەرۆكوەزیرانی عێراق سەردانی ئەمریكا بكات ولەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا  كۆببێتەوە .
لە راگەیەندراوێكدا كۆشكی سپی ئاشكرایكرد، كە بڕیار وایە رۆژی 20-8-2020، مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق بە سەردانێك بگاتە ئەمریكا و لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكاوە پێشوازی لێبكرێت.
بەپێی راگەیەندراوەكە بڕیارە باس لەو گرفتانەی كەلەدرەنجامی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا سەریان هەڵداوە و لەگەڵ بابەتەكانی ئەمنی و وزە و ئابووری بكرێت.
شایەنی باسە كازمی یەكەم سەردانێتی بۆ ئەمریكا وەك سەرۆك وەزیر و دوومین سەردانیتی بۆ دەرەوە پێشتر سەردانی ئێرانی كردووە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو