ھەرێمی كوردستان بە مەرج كارەبا دەداتە بەغدا

  2020-08-08 12:39      192 جار بینراوە        کۆمێنت

وتەبێژی وەزارەتی كارەبای هەرێم رایدەگەیەنێت، بەو مەرجە كارەبا دەدەینە بەغدا كە كاریگەریی لەسەر كەمكردنەوەی كارەبای هەرێمی كوردستان نەبێت.
ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی كارەبای حكومەتی ھەرێمی كوردستان ئاشكرایكرد، حكومەتی عێراق بەنیازە بڕە كارەبایەك لە ھەرێمی كوردستان و توركیا بۆ شارەكانی خۆی رابكێشێت و لە ئەگەری ئەو كارە، مەرجی خۆمان دەبێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، نابێت ئەو كارەبا پێدانە ھیچ كاریگەریەكی لەسەر كەمكردنەوەی كارەبای نیشتمانی لە ھەرێمی كوردستان ھەبێت و بەغداش سوتەمەنی بۆ یەكە لەكاركەوتوەكانی كارەبای ھەرێمی كوردستان دابین بكات و كارەباكە لەو یەكانەوە ببات.
باسی لەوەشكرد،ھەرچەندە ئەو یەكانەی لەكار كەوتوون ھی وەبەرھێنەرانە، بەڵام ھەركات حكومەتی عێراق ئەو مەرجانەی جێبەجێكرد و حكومەتی ھەرێمی كوردستانیش رەزامەند بوون، ئەوكات رێگەی پێدەدرێت.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو