هێزە عێراقییەكان ئۆپەراسیۆنێكیان لەدژی تیرۆریستانی داعش دەستپێكرد

  2020-08-08 13:17      137 جار بینراوە        کۆمێنت

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ئۆپەراسیۆنێك بە ئامانجی راوەدوونانی تیرۆریستانی داعش لە سنووری پارێزگای سەڵاحەددین  لەباكووری عێراق دەستیپێكرد.
لە راگەیەندراوێكدا فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق  ئاشكرایكرد، دوای پشتڕاستكردنەوەی ئەو زانیاری هەواڵگرییانەی كە لە لایەن دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراقەوە سەبارەت بە بوونی ئەشكەوت و حەشارگەی داعش لە ناوچەكانی دۆڵی سەرسار باكووری رۆژئاوای سەڵاحەددین پێشكەشكرابوو، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 8-8-2020، هێزە عێراقییەكان ئۆپەراسیۆنێكیان لە ناوچەكە دەستپێكردووە.
هەر لەڕاگەیەندراوەكەدا ئەوەش هاتووە، كەهێزەكانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی سەڵاحەددین، هێزەكانی سوات، پۆلیسی سەڵاحەددین و حەشدی شەعبی بەشداری لە ئۆپەراسیۆنەكەدا دەكەن.
باس لەوەشكراوە،  بەر لەدەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنەكە، ژمارەیەك پیگەی داعش لە ناوچەكە لە لایەن فڕۆكە جەنگییەكانی عێراق و هاوپەیمانییەتی نێودەوڵەتی دژبە داعش بۆردومانكراوە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو