مەكتەبی سیاسی پرسەنامەیەك ئاراستەی بنەماڵەی ئازاد هەورامی دەكات

  2020-08-08 13:26      185 جار بینراوە        کۆمێنت

مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەهۆی كۆچی دوایی مامی شەهیدی سەركردە ئازاد هەورامی پرسەنامەیەك ئاراستەی خانەوادەكەیان دەكات. دەقی پرسەنامەكە..
بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەو، هەواڵی كۆچی دوایی بەڕێز نوری بەگی عەفاربەگی هەورامی مامی شەهیدی سەركردە ئازاد هەورامی.مان پێگەیشت. 
پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی كەسوكار و بنەماڵە تێكۆشەرەكەیان دەكەین، كە هەمیشە ‌پێشەنگی قوربایندان و نیشتمانپەروەری بوونە، هاوبەشی خەمیان. 
لەیەزدانی مەزن دەخوازین دواناخۆشیان بێت و دڵنەواییان بداتەوە. 
ڕاگەیاندنی مەكتەبی سیاسی 
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان 

2020-8-8

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو