دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە

  2020-08-08 13:40      1663 جار بینراوە        کۆمێنت

بڕیارە لەناوەراستی ئەم هەفتەیەدا وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەست بەدابەشكردنی مووچەی مانگی سێی فەرمانبەران بكات.
بەپێی زانیارییەكانی puknow، بڕیارە لەناوەراستی ئەم هەفتەیە دەست بەدابەشكردنی مووچەی مانگی سێی فەرمانبەران بكرێت و وەزارەتەكانیش بەهەمان خشتەی مانگی پێشوو مووچە وەردەگرن.
هەرپێی زانیارییەكان، حكومەتی بەغدا بڕێك پارە بۆ مووچە دەنێرێت و حكومەتی هەرێمیش لە داهاتی ناوخۆ پارە ئامادە دەكات و بەو شێوەیە مووچەی مانگی سێی پێ دابەش دەكرێت.
تا ئێستاش ڕوون نیە كە مووچەی تەواوەتی دابەش دەكرێت یاخود بە لێبڕینەوە دەبێت و پێشبینی ئەوەش دەكرێت مانگانە مووچە لەكاتی خۆیدا دابەش بكرێت.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو