یەكێتی پیرۆزبایی دامەزراندنی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان دەكات

  2020-08-08 14:55      183 جار بینراوە        کۆمێنت

بۆ یادی چل و چوار ساڵەی دامەزراندنی حزبی سۆسیال دیموكراتی كوردستان، بۆردی پەیوەندییە كوردستانییەكانی ی.ن.ك بە نوێنەرایەتی هاوسەرۆكان و مەكتەبی سیاسی یەكێتی  سەردانی مەكتەبی پەیوەندییەكانی ئەو حزبەیان  لە سلێمانی كرد  و چەپكە گوڵی هاوسەرۆكانی یەكێتی و مەكتەبی سیاسیان پێشكەش كردن.
لە دیدارێكیشدا  كە سالار سەرحەد لێپرسراوی بۆردی پەیوەندییە كوردستانییەكان و ژمارەیەك لە ئەندامانی بۆردەكە ئامادەیبوون، تەئكید لە دۆستایەتی زیاتری هەردوو لا كرایەوەو رایانگەیاند: لە ژێر رۆشنایی سیاسەتی پتەوی سەرۆك مامجەلال و محەمەدی حاجی مەحمود درێژە بە  خەباتی هاوبەشی مەدەنیانە دەدەن.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو