سێ رۆژ قەدەغەی هاتووچۆی تەواو ڕاگه‌یه‌ندرا

  2020-08-08 16:34      546 جار بینراوە        کۆمێنت

حكومەتی عێراق ئەمڕۆ رایگەیاند: ڕۆژانی پێنج شەممە و هەینی و شەممە قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتی دەبێت و لەدوای 15ی ئابیشەوە چاو دەخشێنرێتەوە بە قەدەغەی هاتوچۆی نیمچەییدا و بڕیاری پێویست دەدرێت.
هەروەها روونیكردۆتەوە، دەوامی فەرمی دامودەزگا حكومییەكان بە ڕێژەی 25% دەبێت و دەسەڵاتی تەواویش دەدرێت بە وەزارەتەكان بەپێی پێویستی خۆیان كارەكانیان ڕایی بكەن.
ئەم بڕیارانەی حكومەتی عێراق بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنایە كە رۆژانە بەهەزاران هاوڵاتی لەعێراق تووش دەبن و لەبەرامبەریشدا ژمارەیەكی زۆر چاك دەبنەوە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو