مەکتەبی سیاسی یەکێتی: حزبی سۆشیالیست لەخەباتی رزگاری و پڕۆسەی سیاسیدا رۆڵی بەرچاوی هەیە

  2020-08-08 17:50      130 جار بینراوە        کۆمێنت

بەرێز/ مەكتەبی سیاسی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان 
بابەت/ پیرۆزبایی سڵاوێكی گەرم...
  بەبۆنەی یادی (44) ساڵەی دامەزراندنی حزبی سۆسالیست دیموكراتی كوردستانەوە بەناوی هەڤاڵانی هاوسەرۆك و مەكتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەركردایەتییەوە ، پیرۆزبایەكی گەرم ئاراستەی ئێوە و ئەندام و لایەنگرانی حزبە تێکۆشەرەکەتان دەكەین. 
حزبی سۆشیالیست لەخەبات بۆ ڕزگاری گەلی كوردستان و لەپرۆسەی سیاسی دا، رۆڵی بەرچاوی هەبووە. یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پەرۆشی پەرەپێدانی پەیوەندی لەمێژینەیەتی لەگەڵ حزبەکەتان و هەموو لایەنە سیاسیەکانی كوردستاندا ، بۆ یەكریزی كوردستانی و باشكردنی گوزەرانی کۆمەڵانی خەڵک و رەچاوکردنی چاکسازییەکی قووڵ و راستەقینە لەھەموو سێکتەرە ئابووری و سیاسییەکاندا. 
جارێكی تر پیرۆزە
مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان 
2020/8/8

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو