دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی ژمارەیەک تیرۆرستی داعشی راگەیاند

  2020-08-08 19:20      184 جار بینراوە        کۆمێنت

لەسەر بنەمای زانیاری و چاودێری بەردەوام و وردی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان ، ھێزەکانی ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی ، سەربەدەزگای ئاسایشی ھەرێم ، زانیاری بەدەستدەھێن لەسەر چەند تیرۆریستێکی داعش ، کە لەسنوری چەمچەماڵ ، بەناوی کارکردن و کرێکاری و  ناسنامەی ساختەوە خۆیان حەشارداوە و لەچەند کێڵگەیەکدا کاری باخداریدەکەن.  
دوای چاودێری و بەدواداچوونی ورد زانیاری و بەڵگەی دروست بەدەست ھاتن و پاش رەزامەندی دادوەر ، بە بڕیاری سەرۆکی دەزگای ئاسایشی ھەرێم ، ھێزەکانی ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی بەھاوکاری بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی ھەڵمەتی دەستگیرکردنی تیرۆریستانیان لەسنوری چەمچەماڵ دەستپێکردوو ، لەچەند ئۆپراسۆنێکدا رۆژی 4 /8 تیرۆریستانی  تاوانبار (ج .م تەمەن 26 ساڵ و تیرۆریست (ئ .ھ ) تەمەن 30 ساڵ دەستگیرکرا  کە ھەردووکیان خەڵکی فەلوجەن  ) 
 کە لەکاتی دەستگیرکردنی تیرۆریست ( م.ھ  تەمەن 29 ساڵ ) لەدەست ھێزەکانی ئاسایش ھەڵدێت و دواتر بە برینداری دەستگیرکرا ،   کە  ساڵی 2014 بەیعەتیان داوە بەداعش و چەکدار بوونە و بەشداربوونە لەچەندین تاوانی دەرحەق بە مرۆڤایەتی
ھەر لەمیانی بەردەوامی لێکۆڵینەوەکان پەیوەست بەو دۆسێیە  ھێزەکانی ئاسایش رۆژی 5/ 8لەدوو ئۆپراسێۆنی جیادا سێ تیرۆستی تریان لەسنوری بەردەقارەمان و ناو شاری چەمچەماڵ دەستگیرکرد کە پەیوەندیان بەھەمان گروپەوە ھەبووە و ھەریەک لە تاوانباران (ع . م )تەمەنن31 ساڵ   و  (ع . ع) تەمەنی 22 ساڵ کە خەڵکی مەحمودییەن دوای ھەڵھاتنی دەستگیکرا  ھەمان ئێوارەش  لەناو شاری چەمچەماڵ تیرۆریست (ع . د )تەمەن 29 ساڵ خەڵکی بەغدا دەستگیراکران کە  لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامەو  رووبەرووی یاساو دادگاکرانەوە 
بەپێی زانیارییە بەدەستھاتووەکان  تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان لە خواروی عێراق وە ھەڵھاتوون و مەرامیان بووە لە سنوری چەمچەماڵ حەشارگەیەک دروستبکەن و رێگایەکی پەیوەندی دروستبکەن لە گەڵ چەند شانەیەکی نھێنی تیرۆرستانی داعش بۆ رێکخستنەوەو جێبەجێکردنی مەرامەکانیان بەڵام پێش دەستبەکاربوونیان پیلانەکەیان ئاشکراکراو دەستگیرکران .....
لەماوەی رابردوودا ھێزەکانی دەزگای ئاسایشی ھەرێم  چەندین تیرۆریستی دیکەیان لەسنوری سلێمانی و گەرمیان و شاروشارۆچکەکانی ھەرێم دەستگیرکردووە و لەبەر سەلامەتی لێکۆڵینەوەو ئارامی و ئاسایشی ھاووڵاتیان زانیارییەکان پارێزراون و ھێڵراونەتەوە و دۆسێکانیان لەلێکۆڵینەوەدان و لەداھاتوودا زانیاری وردیان لەبارەوە دەخرێتەڕوو .وەک ھەمیشەش تەئکیددەکەینەوە 
تەواوی ھێزەکانمان شەونخونن بۆ پاراستنی ئۆقرەیی و سەروماڵی ھاووڵاتیان و رووبەرووبوونەوەی ھەر پیلانێک کە ژیان لە کۆمەڵانی خەڵک تێکبدات  
دەزگای ئاسایشی ھەرێمی کوردستان.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو