ئاگادارییەك بۆ ئەو گەڕەكانەی كە پێوەری زیرەكی كارەبایان داناوە

  2020-08-09 11:55      433 جار بینراوە        کۆمێنت

بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی رایگەیاند، هاوكات لەگەڵ دەستپێكردنی قۆناغی دووەمی بەستنی پێوەری زیرەك، كە بریتیە لە ناساندنی پێوەرەكە بە ماڵەكە (Linking) لەسنوری پارێزگای سلێمانی، بە تایبەتی گەڕەكەكانی بەكرەجۆ، سەرچنار، شەهیدانی سەرچنار، گردی سەرچنار، داوا لە دانیشوانی ئەو‌ گەڕە‌كانە دەكەین، كە هاوكاری تیمەكان بن بەپێدانی (پسوڵەی كارەبا)ی ماڵەكەیان و ئاسانكاریان بۆ بكەن تا پرۆسە‌كە ئەنجام دەدەن، كە ئەوەش تەنیا بۆ ناساندن و كاركردنی پێوەرەكەیە.
كارەبای سلێمانی ئەوەشی خستوەتەڕوو، دڵنیاین كە هاوڵاتیان لەبەستنی پێوەرەكە هاوكاربوون و لەمەشدا هاوكاریان دە‌بن، چونكە ئەو‌ پرۆژەیە یەكێكە لە پرۆژە گرنگ و ستراتیژییەكان بۆ چارەسەركردنی كێشەی كارەبا لە كوردستان.
راگەیاندنی كارەبای سلێمانی

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو