موچه‌ی دوو مانگی ژماره‌یه‌ك فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم خه‌رج ده‌كرێت

  2020-08-09 21:25      487 جار بینراوە        کۆمێنت

خاڵس قادر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوان له‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاندووه‌، ماوەی چەند مانگێک بوو كێشە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی گرێبەستی تەندروستی کە لەسەر بوودجەی پەرەپێدانن، دروست ببوو، پێش جەژن ڕەزامەندیی ئەنجوومەنی وەزیران وەرگیرا، مووچەی دوو مانگیان بۆ خەرج دەكرێت.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌لێدوانێكدا باسی له‌وه‌شكردووه‌، لەفەرمانگەی تەندروستیی هەولێر چەكی دوو مانگی مووچەی ئەو فەرمانبەرانە كراوە، ئەمڕۆ بردراوە بۆ گەنجینە، بڕیارە سبەی بۆیان خەرج بكرێت.
لەهەولێر 380 فەرمانبەر لەسەر بوودجەی پەرەپێدان فەرمانبەری گرێبەستی تەندروستین، لەسلێمانی و دهۆكیش چه‌ندین كەسن و مووچەی مانگی 1 و 2 و 3ی ئەمساڵیان وەرنەگرتووە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو