3هەزارو 484 كەسی دیكە لەعێراق تووشی كۆرۆنا بوون

  2020-08-10 19:59      160 جار بینراوە        کۆمێنت

لە عێراق 3484كەسی تر تووشی كۆرۆنا بوون، ئەوەش بەرزترین ڕێژەی تووشبوونە لە دوای سەرهەڵدانی ڤایرۆسەكە .
وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاویكردەوە، لە ماوەی 24سەعاتی ڕابردوودا، 3484كەسی دیكە لە سەرتاسەری وڵات تووشی كۆرۆنا بوون، 2015تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە و 72 تووشبووش گیانیان لە دەستداوە.
بە پێی ڕاگەیەنراوەكەی وەزارەتی تەندروستی كۆی گشتی تووشبووان، 153هەزار و 599 تووشبوو كە لەو ڕێژەیە 109هەزار و 790 تووشبوو چاكبوونەتەوە و 5464 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو