3 تووشبووی دیكەی كۆرۆنا لەسلێمانی گیانیان لەدەستدا

  2020-08-10 20:58      166 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەمڕۆ سێ تووشبووی دیكەی كۆرۆنا لەسلێمانی گیانیان لەدەستداو، 22تووشبووش چاكبوونەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشت.
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی، لەخشتەیەكدا ئاماری تووشبووانی كۆرۆنای ئەمڕۆ دووشەممەی نەخۆشخانەكانی تایبەت بەكۆرۆنا لەسلێمانی بڵاوكردۆتەوەو، بە پێی ئەو خشتەیە، ئێستا 146 تووشبووی كۆرۆنا لە ناو نەخۆشخانەكان هەن كە 134 توووشبوویان ئۆكسجینیان بۆ بەكاردەهێندرێت.
بە پێی ئامارەكە، ئێستا 32 تووشبوو لەژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان و22تووشبووش نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو