یەكەم ڤاكسینی دژ بەكۆرۆنا لەڕووسیا تۆمار دەكرێت

  2020-08-10 23:59      285 جار بینراوە        کۆمێنت

سەرۆكی روسیا رایدەگەیەنێت، یەكەم ڤاكسینی دژ بە كۆرۆنا لەچەند ڕۆژی داهاتوودا لە ڕووسیا تۆمار دەكرێت. 
ڤلادمیر پوتین سەرۆكی روسیا رایگەیاند، كەزانا ڕووسیەكان قۆناغە پێویستەكانی تاقیكردنەوەی ڤاكسینەكەیان بڕیوە و سەلامەتی و كاریگەری پێكوتەكەیان سەلماندووە.
دەشڵێت، چارەسەرەكەمان بەتەوای لەگەڵ پەتاكە خۆی گونجاندووە و ئێستاش نەك تەنها بۆ وڵاتەكەمان، بەڵكو بووە بە هیوایەك بۆ هەموو جیهان.
سەرۆكی روسیا ئاماژەی بەوەشكرد، ڕۆژانێك سەتەلایتی سۆڤییەت ڕێگەی خۆشكرد بۆ مرۆڤایەتی تا بچنە ناو بۆشایی ئاسمان، ئێستاش ڤاكسینە ڕووسییەكە ڕێگە خۆشدەكات بەرەو داهاتوویەكی بێ كۆرۆنا، بێ ماسك، بێ دووركەوتنەوەی كۆمەڵایەتی.
و. لە ئینگلیزییەوە یاداشت ساڵح

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو