سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی كەركوك دەستگیردەكرێت

  2020-08-11 00:27      106 جار بینراوە        کۆمێنت

سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی كەركوك، بەهۆی پابەندنەبوون بە ڕێكارە كارگێری و یاساییەكان دەستگیردەكرێت.
دیلان غەفور، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەلێدوانێكدا ڕایگەیاند، لەسەر بڕیاری دادگای نەزاهەی كەركوك سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی كەركوك دەستگیركراوە، هۆكاری دەستگیركردنەكەشی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی لە كاتی گرێبەستی پڕۆژەی دروستكردنی یەكەی نیشتەجێبوون لەگەڵ كۆمپانیایەك ڕێكارە كارگێڕی و یاساییەكانی بە باشی جێبەجێنەكردووە و بەوەش دادوەری دادگای نەزاهەی كەركوك بڕیاری دەستگیركردنی سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی كەركوكی داوە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو