تەندروستی راپەڕین راگەیەندراوێك بڵاودەكاتەوە

  2020-08-11 01:03      133 جار بینراوە        کۆمێنت

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی راپەڕین، هاوڵاتیانی سنورەكەیان ئاگاداردەكەنەوە كە تەنها رۆژانی شەممە، دوشەممە و چوارشەممە پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەكەن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی راپەڕین لە راگەیەنراوێكدا ئاگاداری هاوڵاتیانی سنوری راپەڕین دەكەنەوە تەنها ڕۆژانی شەممە و دوشەممە و چوارشەممان سامپڵی تایبەت بەپشكنینی كۆرۆنا وەردەگیرێت و پشكنینیش تەنها بۆ ئەو كەسانە دەكرێت كە نیشانەیان هەیە و وەرەقەی پزیشكی هەناویان پێیە.
تا ئێستا لە سنوری ئیدارەی راپەڕین سێ هەزار و 697پشكنین كراوە و لەو ژمارەیەش 667 توشبووی كۆرۆنا دەستنیشانكراون، كە 164توشبویان چاكبوونەتەوه و 27كەسیشیان گیانیان لە دەستداوە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو