پەلامارێكی داعش لەسنووری كەركووك تێكشكێندرا

  2020-08-11 01:25      175 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەمشەو هێزەكانی سوپای عیراق و حەشدی عەشایەری لەسنوری كەركوك پەلامارێكی داعشیان تێكشكاند.
بەپێی زانیارییەكانی puknow، كاتژمێر 10:40خولەكی ئەمشەو 10-8-2020، تیرۆریستانی داعش هێرشیان كردەسەر گوندی (ماجد) لە سنووری ناحییەی (ڕیاز) لە باشووری كەركووك، بەوهۆیەوە ئەفسەرێكی لیوای 3ی فیرقەی 5ی پۆلیسی فیدڕاڵی عیراق بەپلەی موقەدەم كوژرا و دوو هاووڵاتی دانیشتووی گوندەكە و دوو چەكداری حەشدی عەشایەری برینداربوون.
هەر بەپێی زانیارییەكان،دواتر هێزە عیراقیەكان پەلامارەكەی داعشیان تێكشكاندوەو پاشەكشێیان پێكردوون.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو