مەكتەبی سیاسی یەكێتی پرسەنامەیەك ئاراستەی بنەماڵەی هونەرمەند سابیر كوردستانی دەكات

  2020-08-11 01:38      153 جار بینراوە        کۆمێنت

مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بەهۆی كۆچی دوایی هونەرمەند سابیر كوردستانی پرسەنامەیەك ئاراستەی بنەماڵەكەیان دەكات. ئەمەش دەقەكەیەتی...
بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە، هەواڵی كۆچی دوایی هونەرمەندی ڕەسەنی كوردەواری (سابیر كوردستانی)یمان پێگەیشت. 
سابیر كوردستانی هونەرمەندێك ڕەسەن وسەنگین بوو، كە بەو شێوازە كاركردنە هونەرییەی پەیرەوی دەكرد، پێگەی تایبەتی خۆی لەهونەری گۆرانی و مۆسیقای كوردی و گوێگرێكی بەرچاوی دەستەبەركردبوو. 
 نمونەی هونەرمەندێكی نیشتمانپەوەربوو، كە وەك دانیشتوویەكی شاری كەركوكیش تووشی دەربەدەری و نەهامەتی زۆر ببووەوە. 
پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی كەسوكار و بنەماڵە بەڕێزەكەیان و هونەرمەندان دەكەین، هاوبەشی خەمیانین، لەیەزدانی مەزن دەخوازین دواناخۆشیان بێت و رۆحی سابیر كوردستانی بۆ هەمیشە شادبێت. 
مەكتەبی سیاسی 
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو