بافڵ تاڵەبانی میوانداری كۆبوونەوەی وەفدی یەكێتی و پارتی دەكات لە دوكان

  2020-08-11 10:46      175 جار بینراوە        کۆمێنت

هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بافڵ تاڵەبانی، ئەمڕۆ سێشەممە 11-8-2020، لە هاوینەهەواری دوكان میوانداری كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی و پارتی دەكات.
بەپێی زانیارییەكانی PUKNOW، كاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆ، دوو حزبەكە لەسەر ئاستی مەكتەبی سیاسی و بە ئامادەبوونی بافڵ تاڵەبانی، لە هاوینەهەواری دوكان لە سنووری پارێزگای سلێمانی كۆدەبنەوە.
هەر بەپێی زانیارییەكان، تەوەرەكانی كۆبوونەوەكەش بریتی دەبن لە ئامادەكاریی بۆ كۆبوونەوەی فراوانتری نێوانیان و ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانیان، هەڵبژاردنی پیشوەختە لە عیراق و چۆنیەتی بەشداریی كورد لەناوچە جێناكۆكەكان و هەروەها تۆپبارانی ناوچە سنوورییەكان.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو