پۆلیسی سلێمانی: كەسێك لە سێمانی خۆی كوشت

  2020-08-11 10:55      159 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەمڕۆ سێشەممە 11-8-2020، بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، كەسێك لە گەڕەكی چوارچرا بە چەكی كڵاشینكۆف خۆی كوشت.
سەركەوت ئەحمەد، بەرپرسی بەشی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاشكرایكرد، كەسێكی تەمەن 52 ساڵ لە گەڕەكی چوارچرای سلێمانی، بە چەكی كڵاشینكۆف لەبەردەم كڵێسای چوارچرا خۆی كوشتووەو هۆكاری خۆكوشتنەكەشی نەزانراوە.
ئاماژەی بەوەش كرد كە كەسەكە نووسینگەی خانووبەرەی هەیەو ساڵی 1968 لەدایكبووە.
بەرپرسی بەشی راگەیەندنی پۆلیسی سلێمانی رونیشیكردەوە كە بەدواداچوون بۆ رووداوەكە دەكرێت و وتیشی: لە ئێستادا وتە لە كەسوكاری وەردەگیرێت.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو