قائیمقامی هەولێر هۆشداری دەداتە هاووڵاتیان

  2020-08-11 11:25      210 جار بینراوە        کۆمێنت

قائیمقامی هەولێر هۆشداری لەبارەی دۆخی شارەكەوە دەدات و دەڵێت، هەولێر لەخراپترین دۆخدایەو پێویستە هاووڵاتیان خۆپارێزی بكەن.
نەبەز عەبدولحەمید قائیمقامی هەولێر لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئێستا ‌هەولێر لە خراپترین دۆخدایە، لەبەرئەوەی‌ بەشێك لە هاووڵاتیان بەڕاستی پابەندی رێنماییەكان نەبوون، رۆژانە ژمارەی پێوانەیی لە ‌تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماردەكرێت.
ئاماژەی بەوەشدا،‌ لە ماوەی چوار  رۆژی رابردوو لە سنووری شاری هەولێر نزیكەی زیاتر لە 200 شوێنیان داخستووە بەهۆی پابەندنەبوونیان بەڕێنماییەكان.
هۆشداریشیدا، دەسەڵاتی ئەوەیان پێدراوە كە قەدەغەی هاتوچۆ لە سنووری قەزاكەیان رابگەیەنن، قەدەغەكردنی هاتوچۆش یەكێكە لە ئەگەرەكان، بەڵام ئەگەرێكی دوورە، ئێمە ئێستا لە قۆناغی خۆپارێزیداین هەموو دنیاش وایە پێویستە هاووڵاتی و خاوەنی شوێنەكان خۆیان بپارێزن و پابەندی رێنماییە تەندروستیەكان بن.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو