هاوڵاتییه‌كی‌‌ شارى سلێمانی‌ خێرو قوربانی‌ بۆ هاوسه‌رۆكی‌ یه‌كێتی‌ ده‌كات

  2020-08-11 16:16      648 جار بینراوە        کۆمێنت
له‌خۆشه‌ویستیدا بۆ هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی، گایه‌كی كرده‌ قوربانی

دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ 11ی‌ ئاب،  لاهور شێخ جه‌نگی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی‌ كوردستان، له‌په‌یامێكدا توشبونی خۆی‌ به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا راگه‌یاند و ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد كه‌خۆشحاڵه‌ به‌وه‌ی‌ به‌م جۆره‌ زیاتر هه‌ست به‌ئازار و مه‌ینه‌تییه‌كانی تووشبوانی‌ ڤایرۆسه‌كه‌ ده‌كات، له‌دوای‌ ئه‌و راگه‌یاندنه‌ش هاوڵاتیه‌كی شاری‌ سلێمانی خێری‌ بۆ چاكبونه‌وه‌ و ته‌ندروستی  هاوسه‌رۆك یه‌كێتی‌ كرد. 
مه‌هدی عه‌لی‌ مه‌عروف ناسراو به‌مه‌هدی قه‌ساب، ئه‌و هاوڵاتییه‌یه‌ كه‌ خێره‌كه‌ی‌ كردووه‌. ئه‌و له‌خۆشه‌ویستیدا بۆ هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی، له‌به‌رده‌م بینای‌‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی له‌شاری‌ سلێمانی، گایه‌كی كرده‌ قوربانی و گۆشته‌كه‌ی‌ كرده‌ خێر، هاوكات نزای‌ بۆ به‌زوویی چاكبونه‌وه‌ و باشتربونی ته‌ندروستی لاهور شێخ جه‌نگی‌ كرد. 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو