كۆسرەت رەسوڵ هاوخەمی بۆ كۆچی دوایی هونەرمەند سابیر كوردستانی دەردەبڕێت

  2020-08-11 20:35      136 جار بینراوە        کۆمێنت
كۆچی دوایی هونەرمەندی گەورەی كورد سابیر كوردستانی

‎بەڕێزان: كەسوكارو خانەوادەی هونەرمەندی گەورەی كورد سابیر كوردستانی

‎بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی هونەرمەندی گەورەی كورد سابیر كوردستانی-م بیست، یٔەو هونەرمەندەی لە سەردەمی ڕژێمی فادیستی بەعس بە دەنگە دلێرو ڕەسەنەكەی و بەڕۆحی مقاوەمەتی شۆڕشگێڕانە گۆرانی دەچڕی و لەشاخ و شار جۆش و خرۆشی كوردانەی بە گەنجان و لاوان دەبەخشی.
‎هونەرمەند سابیر كوردستانی یٔەو هونەرمەندە گەورەیە بوو كە گۆرانیەكانی لەناو ناخی كۆمەڵگاو ڕۆحی شۆڕشگێڕییەوە هەڵدەقوڵا، كۆچی دوایی زیانێكی گەورە بوو لەكاروانی هونەری كوردی.
‎پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆم یٔاراستەی كەسوكارو خانەوادەو هاوڕێ و هەوادارانی دەكەم، لەدەستدانی سابیر كوردستانی بۆشاییەكی گەورە لەكاروانی هونەری كوردی دروست دەكا، داواكارم خوای گەورە سەبووری هەموومان بدات و كۆچكردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.

‎كۆسرەت رەسوڵ عەلی
‎سەرۆكێ یٔەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی 
‎یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو