لەسەر پرسی مووچە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كۆدەبنەوە

  2020-08-12 10:26      203 جار بینراوە        کۆمێنت

بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە 12-8-2020، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، لەسەر پرسی مووچەی فەرمانبەران كۆببێتەوە.
بە پێی زانیارییەكانی PUKNOW، ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، كاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆ لە رێگەی ڤیدیۆ كۆنفرانسەوە كۆدەبێتەوە و یەكێك لە تەوەرەكانی پرسی مووچە دەبێت كە گفتوگۆ لەسەر كات و چۆنیەتی دابەشكردنی موچەی مانگی سێ دەكات.
هەر بە پێی زانیارییەكان، دیار نیە كە ئەمڕۆ بڕیار لەسەر دابەشكردنی مووچەی تەواوەتی دەدرێت یاخود بە لێبڕینەوە دەبێت و پێدەچێت ئەمڕۆ ئەو پرسە یەكلا بكرێتەوە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو