تەندروستی جیهانی ئۆفیس لە ناو وەزارەتی تەندروستی هەرێم دەكاتەوە

  2020-08-27 12:03      104 جار بینراوە        کۆمێنت

وەزیری تەندروستی هەرێم رایگەیاند، ئامادەی كردنەوەی ئۆفیسی WHO بووین لەناو دیوانی وەزارەتی تەندروستی.
سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم ئاشكرایكرد، بەئامادەبوونی راوێژكار و بەڕێوەبەرانی گشتی، بەفەرمی ئامادەی كردنەوەی ئۆفیسی WHO لەناو دیوانی وەزارەت بووین.
وەزیری تەندروستی ئەوەشی خستەڕوو، لەو مەراسیمەدا ئەدهەم رەشید، بەرپرسی رێكخراوی تەندروستی جیهانی WHO لە عیراق و تیمی یاوەری ئامادەبوون.
ئاماژەی بەوەشكرد، جگە لە سوپاسی هاوكاریەكانی رێكخراوەكە بۆ هەرێمی كوردستان داواشیان كردووە هاوكاری و پاڵپشتی زیاتری دامودەزگا تەندروستیەكان بكەن بۆ دابینكردنی بەردەوامی پێداوێستیەكان.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو