گرفت و كێشەكانی بواری دەرمان لە سلێمانی چارەسەر دەكرێت

  2020-08-27 13:00      129 جار بینراوە        کۆمێنت

قائیمقام و بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی لەگەڵ كۆگا و كۆمپانیاكانی دەرمان لە شارەكە كۆبوونەوە و بڕیاردرا هەولەكان بۆ بەقاچاغ هێنانی دەرمان چڕ بكرێتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 27-8-2020، لە دیوانی قائیمقامیەتی سلێمانی بەسەرپەرشتی ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی و سەباح نەسرەدین بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی كۆبوونەوەیەكی فراوان لەگەڵ كۆگاو كۆمپانیاكانی بواری دەرمان دەربارەی پڕۆسەی هێنان و ساغكردنەوەی دەرمان لە سنووری پارێزگای سلێمانی بەڕێوەچوو. 
بە گوێرەی راگەیەندراوی قایمقامیەتی سلێمانی لە كۆبوونەوەكەدا، جەخت لەسەر ئەوەكرایەوە لە دەروازە سنوورییەكان پشكنینی دەرمان توندتر بكرێنەوەو تەنیا رێگە بە هاوردەكردنی ئەو دەرمانانە بدرێت كە بە مەرج و رێنماییەكانی كوالیتی كۆنتڕۆڵدا تێپەڕ دەبێت.
قائیمقامی سلێمانی ئاشكرایكرد، مامەڵەكردن لەگەڵ دەرمان پرسێكی نیشتیمانییە و پەیوەندیدارە بە ژیان و تەندروستی هاووڵاتیان و هەر سەرپێچی و پابەند نەبوونێك زیانی گەورەی بۆ سەر تەندروستی گشتی دەبێت لەسەر ئەم بنەماییە رێگری لە هەموو كارێكی نایاسایی دەكرێت كە زیان بە تەندروستی هاووڵاتیان بگەیەنێت.
باس لەوەشكرا، بەهەموو شێوەیەك رێگری لە هاتنەناوەوەی قاچاغی دەرمان بكرێت و هەر دەمانێك لە دەرمانخانەكان ببینرێت كە مۆڵەتی رێگەپێدانی نەبێت رێكاری یاسایی بەرامبەر خاوەنەكەی بگیرێتەبەر.
وەك مەرجێكیش بە خاوەن كۆگاكان راگەیەندرا كە بۆ گواستنەوەی دەرمان دەبێت لە سنوورەكانەوە تا دەرمانخانەكان لە ساردكەرەوەدا هەڵبگیرێن و قایمقامی سلێمانی ئەوەشی راگەیاند كە كار ئاسانی بۆ كۆمپانیاكان دەكەن و بەووردی كار لەسەر كەیسی دەرمان دەكەن.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو