ساڵۆنی كوردستانی نوێ.. كۆڕێك بۆ ناساندنی سینەماتۆگراف بەڕێوەچوو
2018-11-13 11:29     510 جار بینراوە      کۆمێنت
كۆڕی ناساندنی كتێبی سينەماتۆگراف
سەعات 10:30 بەیانی ئەمڕۆ 13-11-2018 لەساڵۆنی كوردستانی نوێ، كۆڕێك بۆ ناساندن و دابەشكردنی كتێبی سینەماتۆگراف، كە مێژووی سەرهەڵدان و دروستبوونی سینەم لەخۆدەگرێت، بۆ ڕۆژنامەنووس و توێژەری سینەمایی هاوار مستەفاخان بەڕێوەچوو.
لەكۆڕەكەدا كە لەلایەن كەریمۆك-ەوە بەڕێوەچوو، هاوار مستەفا خان ڕۆشنایی خستەسەر ناوەڕۆكی كتێبەكەی و ئاماژەی بەوەدا كە مێژووی سەرهەڵدانی سینەما و یەكەم ئامێر و ێنەگرتنی سینەمایی دەگێڕێتەوە.
لەبەشێكی دیكەی كۆڕەكەدا ئامادەبووان بەپرسیارو تێبینی لەسەر سینەماو مێژووی سینەمای كوردی، كۆڕەكەیان دەوڵەمەندتر كردو تێبینییەكانی خۆیان خستەڕوو.
لەكۆتایشدا كتێبەكە بە ئیمزای نووسەر بەسەر ئامادەبواندا دابەشكرا.



بابەتی زیاتر