كەژاڵ ئەحمەد، بەقەسیدە نوێكانی، هەوادارانی وشە پرژێن دەكات

  2018-11-19 11:57      487 جار بینراوە        کۆمێنت

كۆمەڵەی سۆفیا كۆڕێكی شیعری و میوزیك و سەما بۆ ژنە شاعیری كورد كەژاڵ ئەحمەد سازدەكات.
بڕیارە سەعات 6ی ئێوارەی رۆژی (30-11-2018)، لەسینەما سالم-ی شاری سلێمانی كۆمەڵەی سۆفیا ئێوارە كۆڕێكی شیعری ئاوێزان لەگەڵ میوزیك و سەمای بالێ بۆ خانمە شاعیری كورد كەژاڵ ئەحمەد سازبكات.
كەژاڵ ئەحمەد دوای 10 ساڵ، ئەمە یەكەم كۆڕی شیعریە ئەنجامیدەدات و لەم كۆڕەیدا چەندین دەقی نوێی خۆی پێشكەش بەئامادەبووان و هەوادارانی دەكات.
شاعیر خاوەنی دیوان و چەندین نامیلكەی شیعریەو شیعرەكانیشی بۆ چەندین زمانی جیهانی وەرگێڕدراون.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو