بۆچی نابێ مۆبایل له‌گیرفانمان هه‌ڵگرین

  2020-09-03 11:30      102 جار بینراوە        کۆمێنت

پزیشكێكی پسپۆری روسی رایگه‌یاند كه‌ به‌كارهێنانی مۆبایل زیانی بۆ ته‌ندروستیمان هه‌یه‌و هاوكات هه‌ندێ پزیشكی تریش ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ هه‌ڵگرتنی مۆبایل له‌گیرفانمان ره‌نگه‌ كاریگه‌ریی خراپ دروست بكات له‌سه‌ر ئه‌ندامی زاووزێی مرۆڤ.
ئه‌و پزیشكه‌ روسیه‌ كه‌ناوی ڤلادیسلاڤ محه‌مه‌ده‌، ئاشكرایكرد كه‌ چه‌ندین توێژینه‌وه‌ كراون له‌مباره‌یه‌وه‌ كه‌چی به‌شێكی ئه‌نجامه‌كان دژبه‌یه‌كن و داتای قه‌ناعه‌تپێهێنه‌ریان نه‌بووه‌، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئامۆژگاریی گشتییه‌كه‌ به‌كاره‌و سوودی هه‌یه‌ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ پێویسته‌ له‌سه‌رمان، به‌پێی توانا كاتی به‌كارهێنانی مۆبایل كه‌مبكه‌ینه‌وه‌
ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه‌ كه‌ تیۆرییه‌ك هه‌یه‌ ناوه‌رۆكه‌كه‌ی بریتیه‌ له‌وه‌ی جه‌سته‌مان ئامێری كه‌هرۆموگناتیسیه‌ وه‌ك مۆبایل، هه‌ریه‌كێك له‌ خانه‌كانی جه‌سته‌ كایه‌یه‌كی كه‌هرۆموگناتیسی له‌ده‌وری خۆی دروست ده‌كات و كاتێك كایه‌یه‌كی تری هه‌مان كه‌هروموگناتیسی لێیه‌وه‌ نزیك ده‌بێت، ئه‌وا ره‌نگه‌ كاریگه‌ریی خراپ له‌سه‌ر پڕۆسه‌ كیمیاییه‌ گرنگه‌كانی خانه‌كان دروست بكات.
ئاماده‌كردنی: هاوناز شه‌وكه‌ت

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو