تەندروستی جیهانی: تا ناوەڕاستی ساڵی داهاتوو هیچ ڤاكسینێكی كۆرۆنا ئامادە نابێت

  2020-09-04 19:34      121 جار بینراوە        کۆمێنت

وتەبیژی رێكخراوی تەندروستی جیهانی رایدەگەیەنێت، ئەو ڤاكسینانەی ئێستا كاریان لەسەر دەكرێت، لە قۆناغی سێیەمدا كاتی زیاتریان دەوێت، بۆیە پێشبینی ناكەن تا ناوەڕاستی ساڵی 2021هیچ پێكوتەیەك ئامادەبێت.
مارگرێت هاریس وتەبێژی رێكخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، ڤاكسینەكان گەیشتونەتە قۆناغی سێیەم، لەم قۆناغەشدا كاتی زیاتر پێویستە بۆ ئەوەی بزانرێت ئاستی چارەسەری و كاریگەرییە ئەرێنییەكانی پێكوتەكە لە چ ئاستێكە.
ئاماژەی بەوەشكرد، پێشبینی ناكەن تا ناوەڕاستی ساڵی 2021، هیچ پێكوتە و ڤاكسینێكی كۆرۆنا بەردەست بێت، چونكە لە قۆناغی سێیەمدا دەبێت بە تەواوەتی دڵنیابن كە پێكوتەكە سەركەوتووە لە چارەسەركردن.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو