لیۆنێل مێسی مانەوەی لەڕیزەكانی یانەی بەرشەلۆنە راگەیاند

  2020-09-04 23:14      156 جار بینراوە        کۆمێنت

لیۆنێل مێسی لە رێگەی دیدارێكی ڤێدیۆی مانەوەی لە ریزەكانی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی راگەیاند .
لیۆنێل مێسی لە دیدارێكی ڤیدیۆی وتی؛  من لە یانەكە دڵخۆش نیم و دەمویست بڕۆم، بەڵام بەهیچ شێوەیەك رێگایان پێنەدام بۆیە لە یانەكە دەمێنمەوە تاكو كێشەكە نەچێتە دادگا.
مێسی وتیشی پاش دۆڕانەكەمان بەرامبەر بایرن میونشن نەمویست قسە بكەم، راستە ركابەرەكەمان بەهێز بوو بەڵام نەدەبووایە بەو شێوە گەورەیە بدۆڕێین و وێنەی یانەكەمان ناشرین بێت، ویستم كات بەسەر ئەم دۆڕانە تێبپەڕێت ئێنجا روونكردنەوە بدەم و قسە بكەم.
لیۆ وتیشی ، بەدرێژایی ئەمساڵ بە یانەكە و سەرۆكی یانەكەم دەگوت دەمەوێت بڕۆم بەڵام رۆیشتم بۆ ساڵی داهاتوو دوا دەخەم .

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو