سزاكەی سەر میسی لابراو دەتوانێت بەشداری پاڵاوتنەكان بكات

  2020-09-12 14:39      87 جار بینراوە        کۆمێنت

یەكێتی تۆپی پێی ئەمریكای باشوور سزاكەی سەر میسی هەڵگرت و لەڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكردەكات، دوای تانەدان لەبڕیارەكەی یەكێتییەكە سزاكە هەڵوەشێنرایەوە. 
یەكێتی تۆپی پێی ئەمریكای باشوور لەڕاگەیاندراوێكدا ئاشكرایكرد، دوای چاوپێداخشانەوە بەتانەكەی لیۆ میسی، سزاكەی لەگەڵ ئەرجەنتین لەلایەن یەكێتیی تۆپی پێی ئەمەریكای باشوور هەڵگیراو ئەو یاریزانە بەشداری یارییەكانی پاڵاوتن دەكاتەوە، بەمەش یاریزانە ئەرجەنتینییەكە دەتوانێت لەدوو یاریی داهاتووی هەڵبژاردەكەی بەشداری بكات كە رووبەڕووی هەڵبژاردەكانی ئیكوادۆر و پۆلیڤیا دەبێتەوە. 
لەپاڵەوانێتی كۆپا ئەمریكای رابردوو بەهۆی ئەوەی رەخنەی توندی ئاراستەی داوەر و رێكخەرانی پاڵەوانەتیەكە كرد مێسی لەلایەن یەكێتی تۆپی پێی ئەمریكای باشوورەوە سزای دوو یاری راگرتنی بەسەر سەپێندرا.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو