هەرێمی كوردستان... ٥٧٣ كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون

  2020-09-13 16:39      115 جار بینراوە        کۆمێنت

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم ئاشكرایدەكات، لەهەرێمی كوردستان ٥٧٣ كەسی دیكە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ٢٠ تووشبووش گیانیان لەدەستدا.
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشكرایكرد، لە٢٤ سەعاتی رابردوودا ٥٧٣ حاڵەتی نوێی تووشبوون بەكۆرۆنا تۆماركراوە.
روونیشیكردەوە، ١٩٣ تووشبوویان لەهەولێرو ٨٣ لەسلێمانی و ٢٥٠ لە دهۆك و ١٨ لەهەڵەبجە و ٢٩ لەگەرمیان دەستنیشانكراون و٢٠ توشبووی دیكە لە هەرێم گیانیان لەدەستداوەو ٢٧٤ تووشبووش چاكبوونەتەوە. 
بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستی ، تا ئێستا ٣٦ هەزارو ٥٥٦ كەس لەهەرێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیە هەزارو ٣٤٠ تووشبووی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوەو ٢٣ هەزارو ١٠٠ تووشبووش چاكبوونەتەوە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو