مستەفا كازمی گۆڕانكاریی لەچەند پۆستێكی باڵادا دەكات

  2020-09-14 13:12      132 جار بینراوە        کۆمێنت

مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق گۆڕانكاریی لە چەند پۆستێكی باڵادا دەكات، لەنێویاندا بەڕێوەبەری بانكی بازرگانی، بریكاری كاروباری ئۆپەراسیۆن لەدەزگای هەواڵگری و سەرۆكی دەستەی دەستپاكی.
مستەفا كازمی دوای دەستبەكاربوونی بڕیاری دامەزراندنی عەبدولوەهاب ساعدی بوو لەپۆستی سەرۆكی دەزگای دژە تیرۆری عێراق، كە بە نەیاری حەشدی شەعبی ناودەبرێت.
هەروەها سەرۆكوەزیرانی عێراق بڕیاریدا خالید عوبەیدی، كە لەكابینەكەی حەیدەر عەبادی وەزیری بەرگریی بوو پەرلەمان متمانەی لێسەندەوە، ببێتە بریكاری كاروباری ئۆپەراسیۆنەكان لەدەزگای هەواڵگری عێراق، لەگەڵ دامەزراندنی عەلا جەواد حەمید لەپۆستی سەرۆكی دەستەی دەستپاكی و سالم چەلەبی لەپۆستی بەڕێوەبەری بانكی عێراقی بۆ بازرگانی.
دیارترین بڕیاری ناوی ئەو كەسانە و پۆستەكانیان كە لەلایەن مستەفا كازمییەوە دەستنیشانكراون:
-سالم جەواد، بەڕێوەبەری بانكی بازرگانی
- خالید عوبێدی، بریكاری كاروباری ئۆپەراسیۆن لە دەزگای هەواڵگری
- مستەفا غالب، پارێزگاری بانكی نیشتمانی
- سوها داوود، سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان
- فالح یونس، بریكاری دەزگای ئاسایشی نیشتمانی
- حەسەن حەلبووس، سەرۆكی دەستەی كاخەزە داراییەكان
- سامی مەسعودی، سەرۆكی دەستەی حەج و عەمرە
- عەلا جەواد، سەرۆكی دەستەی دەستپاكی
ئەم گۆڕانكارییانەی كە مستەفا كازمی ئەمڕۆ ئەنجامیدان، لەچوارچێوەی هەوڵەكانیدان بۆ گۆڕینی بەرپرسانی باڵا لەعێراق، كە دەگوترێت لایەنە سیاسییەكان هەژموونی زۆریان بەسەریاندا هەیە. 

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو