‎دەرباز كۆسرەت رەسوڵ پرسەنامەیەك ئاراستەی خانەوادەی شەهید كاردۆ گەڵاڵی دەكات

  2020-09-14 16:50      134 جار بینراوە        کۆمێنت

‎دەرباز كۆسرەت رەسوڵ كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ كۆچی دوایی مام قادر گەڵاڵی پرسەنامەیەك ئاراستەی خانەوادەی كۆچكردوو دەكات.
دەقی پرسەنامەكە...
بەڕێزان... خانەوادەو كەسوكاری مام قادر گەڵاڵی
‎بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی مام قادر گەڵاڵی برای شەهیدی سەركردە كاردۆ گەڵاڵی و مام جەوهەر قەهارو باوكی هەڤاڵ كەیفی قادر-م بیست.
‎بۆ ئەم كۆچەو لەدەستدانی مام قادر پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆم ئاراستەی خۆتان و خانەوادە تێكۆشەرەكەتان دەكەم، هیواخوازم ئەمە دواكۆست و ناخۆشی هەموو لایەك بێت، خوای گەورە سەبووری هەموومان بدات و كۆچكردوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شادبكات.
‎دەرباز كۆسرەت رەسوڵ 
‎كارگێڕی مەكتەبی سیاسی 
‎یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو