2 موشەک ئاڕاستەی ناوچەی سەوزی بەغدا کران

  2020-09-15 09:36      84 جار بینراوە        کۆمێنت

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق رایگەیاند: دو موشەک ئاڕاستەی ناوچەی سەوزی بەغدا کران، بەڵام موشەکەکان لەلایەن سیستەمی بەرگری ئاسمانی تێکشکێنراون.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق لەراگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە ناوچەی سەوزی بەغدا لە رێگەی دو موشەکی کاتیۆشاوە کراوەتە ئامانج، بەڵام موشەکەکان لەلایەن سیستمی بەرگری ئاسمانییەوە تێکشکێنراون.
ئاماژەی بەوەشکردوە، هەروەها موشەکەکان زیانی مادییان هەبوە، دوای روداوەکەش هێزە ئەمنییەکان گەیشتونەتە شوێنی روداوەکە.
دوای ئاڕاستەی کردنی ئەو موشەکانەش، زەنگی ئاگادارکردنەوە لە سەرجەم بەش و ناوچەکانی نیشتەجێبونی تایبەت بە کارمەند و دیپلۆماتکارانی ئەمریکی کە لەباڵیۆزخانەکەدا کار دەکەن لێدرا.
بنکە و بارەگا سەربازی و نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکان ئەمریکا لەعێراق لەسەرەتای ئەمساڵەوە دەیان جار کراونەتە ئامانج، بەرپرسانی ئەمریکاش گروپە چەکدارەکانی نزیک لەئێران تۆمەتبار دەکات بە ئەنجامدانی هێرشەکان. 

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو