وەفدێكی هەرێم، بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەردولا سەردانی بەغدا دەكات

  2020-09-15 12:28      183 جار بینراوە        کۆمێنت

نوێنەری هەرێمی كوردستان لە بەغدا رایگەیاند، تیمێكی هەردوو وەزارەتی دارایی و پلاندانانی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدایان كردووە بەمەبەستی بەشداریكردن لە ‌نوسینەوەی ستراتیژیەتی بودجەی سێ ساڵی داهاتوو.
فارس عیسا، نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا ئاشكرایكرد، تیمێكی هونەری بەنوێنەرایەتی وەزارەتەكانی دارایی و پلاندانانی هەرێمی كوردستان لەبەغدان بەمەبەستی بەشداریكردن لە داڕشتنی ستراتیژیەتی بودجەی ساڵەكانی 2021 و 2022 و 2023، رەشنوسی بودجەش نیە بەڵكو تەنها ستراتیژیەتە.
فارس عیسا لەبارەی سەردانی وەفدی باڵای هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا وتی: تا ئێستا وادەی سەردانەكە دیارینەكراوە، بەڵام بەدڵنیاییەوە وەفدێك بەمەبەستی چارەسەری كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەردولا سەردانی بەغدا دەكات.
پێشتریش وەفدی دانوستانكاری هەرێمی كوردستان لە ئاستی باڵادا چەند جارێك سەردانی بەغدای كردبوو، بەمەبەستی چارەسەری كێشەكان، دواین سەردانیش سەردانی لیژنەیەكی دارایی هەردو وەزارەتی دارایی و پلاندانانی هەرێم بوو بەمەبەستی بەشداریكردن لە نوسینەوەی رەشنوسی پرۆژەیاسای بودجەی 2021.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو