هاتووچۆی هەولێر مەرجەكانی گەشتكردن بەئۆتۆمبێل بڵاودەكاتەوە

  2020-09-15 14:47      207 جار بینراوە        کۆمێنت

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێرمەرجەكانی گەشتكردنی هاووڵاتییان و وەرگرتنی تابلۆ بەئینگلیزی بۆ دەرەوەی وڵات بڵاوكردەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 15-9-2020، لەڕاگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ئاشكرایكرد، هاوڵاتیان وشوفیران وخاوەن ئۆتۆمبێلەكانی هەڵگری تابلۆی هەولێر دەكەینەوە كەوا لەكاتی گەشت كردنیان بۆدەرەوەی وڵات بەئۆتۆمبێل خۆیان دەتوانن سەردانی هاتووچۆی هەولێر بكەن بەمەبەستی وەرگرتنی تابلۆی پیتی ئینگلیزی وشێوەی ئەوروپی.
هاوكات مەرجەكانی هاتووچۆ بۆ وەرگرنی تابلۆی گەشتكردن بۆ دەرەوەی وڵات بەم شێوەیەیە:
-دەبێت ساڵانە بەناوی ئەوكەسە بێت كەبەنیازە گەشتی دەرەوە بكات یان بریكارنامە (وەكالە)ی بۆكرابێت.
-سەردانی گومرگی هەولێر بكات بەمەبەستی دەرهێنانی پسولەی چونە دەرەوە(دفتر خروجیە).
-سەردانی هاتووچۆ بكات وداواكاریەك پێشكەش بكات كەتیایدا داوای رێگا پێدان بۆگۆرینی تابلۆیەكە بكات وەپسوڵەی چونە دەرەوەی لەگەڵ هاوپێچ بكات.
-دانی بڕی 55000دینار وەكو رسومات بۆوەرگرتنی دوو بلیتی تازە تابلۆ بەنوسین وژمارەی ئینگلیزی.
-دەبێت لەپاش وەرگرتنی تابلۆیەكە وەجێهێشتنی تابلۆیەكۆنەكانی خۆی لەهاتووچۆ لەماوەی 72كاتژمێر هەرێمی كوردستان جێبهێلێت.
-لەكاتی گەرانەوەی بۆهەرێم دەبێت لەماوەی یەك هەفتە سەردانی هاتووچۆ بكات بۆدانەوەی تابلۆیەكە وەوەرگرتنەوەی تابلۆیە كۆنەكانی كەهەردوو كاتی چونە دەرەوەو هاتنەوەشی لەڕیگای پاسپۆرتەكەیەوە دەزانرێت وەدەبێت هاوپێچی بكات لەكاتی هاتنی بۆهاتووچۆ.
-هەر دواكەوتنیك لەچونە دەرەوە لەهەرێم یان گەڕانەوە بۆهەرێم وەسەردانی نەكردنی هاتووچۆ بۆتەسلیم كردنەوەی تابلۆیەكە لەماوەی دیاریكراو سەرپێچیكار بەبری (500000)دینار سزا دەدرێت. -وەبۆهەر رۆژیك كەتێپەرێت بڕی (50000)پەنجا هەزاری دیكە دەچێتە سەر سزایەكە.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو