لاهور شێخ جه‌نگی‌ پشتیوانی‌ خۆی‌ بۆ مه‌سیحییه‌كان‌و پێكهاته‌كانی‌ تر دووپاتكرده‌وه‌

  2020-09-15 17:25      117 جار بینراوە        کۆمێنت
لایه‌نێك له‌ دیداره‌كه‌

ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ 15ی‌ ئه‌یلول، لاهور شێخ جه‌نگی‌ هاوسه‌رۆكی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان، پێشوازیكرد لە دکتۆر یوسف تۆما مورقس سەرۆکی ئەساقیفەی ئەبرشیەی کەرکوک وسلێمانی.
سەرەتا دکتۆر یوسف، پیرۆزبایی خۆی وئەساقیفەی کەرکوک وسلێمانی ئاراسته‌ی‌ لاهور شێخ جه‌نگی‌ كرد، بەبۆنەی  وه‌رگرتنی‌ پۆستی هاوسەرۆکایەتی، دواتر باس لەوەکرا کەمەسیحییەکان پێکهاتەیەکی ڕەسەنن لەعێراق و هەرێمی کوردستاندا و هەمیشەش لایەنی چاکەی گشتی بون، بۆیە ڕەوانشاد مام جەلال گرنگی بەمەسیحییەکان دەدا. 
هاوسه‌رۆكی‌ یه‌كێتی‌ دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ لەسەر هەمان ڕێبازی سەرۆک مام جەلال بەردەوام دەبێت لەپشتیوانی کردنی مەسیحییەکان و هەموو پێکهاتەکانی تر لەعێراق و لەهەرێمی کوردستان، چونکە برایەتی و پێکەوەژیان فەلسەفەی کاری سیاسی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانە بەتایبەتی لەکەرکوک.
سەبارەت بەکار و پڕۆژە خزمەتگوزاری و مرۆییەکانیان وێرای دەستخۆشی لێکردن، هاوسه‌رۆكی‌ یه‌كێتی‌ پشتیوانی تەواوی خۆی‌ و سەرۆکایەتی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانی‌ بۆ دووپاتکردنەوە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو