ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كۆدەبێتەوە

  2020-09-16 09:43      135 جار بینراوە        کۆمێنت

بڕیارە  ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كۆببێتەوە و گفتوگۆ لەبارەی پرسی سەردانەكەی كازمی بۆ هەرێمی كوردستان و پڕۆژەی بودجەی عێراق بكات.
بەپێی زانیاریەكانی PUKnow، لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ چوارشەممە 16-9-2020، ئەنجومەنی وەزیران،‌ تاوتوێی سەردانەكەی سەرۆك وەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی بۆ هەرێمی كوردستان دەكرێت، هەروەها هەریەك لە پرسەكانی تایبەت بە گفتوگۆكانی نێوان هەولێر و بەغدا و پرسی بودجەی فیدراڵی عێراق، دەخرێنە بەرباس.
هەر لە كۆبوونەوەكەشدا وا بڕیارە لەبارەی كات و شێوازی دابەشكردنی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانەوە بریار بدرێت.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو