سێ ئەندامی خێزانێكی كورد لە بەغدا سەربڕدران

  2020-09-16 10:51      126 جار بینراوە        کۆمێنت

سێ ئەندامی خێزانێكی كورد لە ماڵەكەی خۆیاندا سەربڕان، تا ئێستا هێزە ئەمنیەكانیش لەوبارەیەوە هیچ روونكردنەوەیەكیان نەداوە.
شەوی رابردوو ژمارەیەك چەكداری نەناسراو هەڵیانكوتاوەتە سەر ماڵێكی كورد لە ناوچەی مەنسوری بەغدا و سێ كەسی خێزانێكیان سەربڕیوە.
بەگوێرەی میدیاكانی عیراق ئەو كەسانەی لە رووداوەكەدا كوژراون پێكهاتوون لە كچێك و باوك و دایكی، ئاماژەیان بەوشەكردووە كە تەرمی كچەكە شێوێندراوە كە ناوی شیلان دارایە.
ئەوەشیان بڵاوكردۆتەوە هێزە ئەمنییەكان دەستیان بە لێكۆڵینەوە كردووە و تەرمەكان رەوانەی پزیشكی داد كراون، ئاماژە بەوە دەكەن ماڵەكە شێوانی پێوە دیارە كە بەدوای كەرەستەدا گەڕابن.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو