ئۆتۆمبێلی هێزە بیانییەكان كرایە ئامانج

  2020-09-16 11:27      126 جار بینراوە        کۆمێنت

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عیراق بڵاویكردەوە، بۆمبێكی چێنراو كاروانێكی گواستنەوەی كەلوپەلی لۆجستی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعشی لە باشووری وڵاتەكە كردۆتە ئامانج.
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عیراق رایگەیاند، بۆمبێكی چێنراو بە كاروانێكی ئۆتۆمبێلەكانی كۆمپانیایەكدا تەقیوەتەوە كە گرێبەستی لەگەڵ هێزەكانی هاوپەیمانان هەیە بە مەبەستی گواستنەوەی كەلوپەلی لۆجستی، تەقینەوەكە لە ناحیەی نیل لە پارێزگای بابل باشووری عیراق روویداوە.
لە راگەیەندراوەكەدا ئەوەش رونكراوەتەوە كە تەقینەوەكە زیانی بە یەكێك لە ئۆتۆمبێلەكانی كاروانەكە گەیاندووە.
ئەم هێرشە بە سێیەم هێرشی هاوشێوە دادەنرێت كە لەماوەی 24 كاتژمێردا ئەنجامبدرێت، تائێستاش هیچ لایەنێك بەرپرسیاریەتیی خۆی لە ئەنجامدانی ئەو هێرشە رانەگەیاندووە.
لە مانگی تەموزی رابردووەوە تائێستا چەندینجار كاروانی گواستنەوەی كەلوپەلی لۆجستی و سەربازیی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە چەند پارێزگایەكی عیراق لەلایەن كەسانی نەناسراوەوە كراونەتە ئامانج.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو